ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێـمی کوردستان ڕایگەیاند “هەوڵێکی زۆرمان داوە تاکوو کۆمپانیا ڕووسییەکان بێنە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.”
دەشڵێت: لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا ڕووسییەکان لە بواری وزە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە.
گوتیشی: هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵی داوە دەستی دۆستایەتی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی درێژ بکات، زۆر نەتەوە و زۆر وڵات هەبوون کە پێشوازییان لە هەڵویستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی دەشڵێت: ئێمە دڵخۆشین بەوەی پەیوەندییەکی باش و دێرینمان لەگەڵ ڕووسیا و گەلی ڕووس و حکوومەتەکەشی هەیە، ئێمە نێوێنەرایەتییمان لە مۆسکۆ هەیە، هەروەها نێردەی دیپلۆماسی ڕووسیاش ساڵانیکی زۆرە لە هەولێرە.
سەفین دزەیی، ڕاشیگەیاند “لە ڕووی ئابووری، زانستی و کۆمەلایەتی هەوڵمان داوە پەیوەندییەکان پتەوتر بکەین.