مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كەناڵی سی ئێن ئێن ی توركی لە زاری بەرپرسێكی باڵای سوپای توركیاوە بڵاوی كردەوە پەكەكە بە سێ قۆناغ و لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی چەكەكانیان ڕادەست دەكەن .
ئەو شوێنانەی پەكەكە چەكەكانی تێدا ڕادەست دەكات، هەر وەكوو لە هەواڵەكەی CNN TURK ئاماژەی بۆ كراوە ناوچەكانی (ئامێدی و كانی ماسی) سەر بە پارێزگای دهۆك و لەگەڵ (كۆیە و ڕانیە و سەیدسادق) .