سەرۆک بارزانی لە 51ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ “لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە”.
رۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە بۆنەی 21ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە. ئەو بە ڕووی ستەمکاراندا هاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەهید بوو بەڵام بندەستی قبووڵ نەکرد.
لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکیان و بۆ ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین.