مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكان، میری قەتەر بڕیاری داوە لە كاتی سەردانەكەی ترەمپ بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، فڕۆكەیەكی بۆینگی پێشكەوتووی پێشكەش بكات.
میدیاكان بڵاویانكردەوە فڕۆكەكە لە جۆری (8-747 جامپۆ) یە و نرخەكەی 400 ملیۆن دۆلارە و ئەوەندە پێشكەوتووە كە ترەمپ دەتوانێت وەك فڕۆكەی سەرۆكایەتی بەكاری بهێنێت .