زاری كرمانجی – سۆران:
مقەدەم بەیار محیەدین، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دیاركرد:” وەرزی باران بارین دەستی پێ كرد، بۆ ئەو مەبەستە هەموو هێزەكانمان لە 17 بنكەی بەرگری شارستانی لە سنووری ئیدارەی سۆران لە حاڵەتی ئامادەباشیدانە.
بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران، گوتیشی:” رێنمای ئێمە بۆ گەشتیاران و هاووڵاتییان ئەوەیە لە كاتی باران بارین و هەورە تریشقە لە ماڵەكانیان نەهێنە دەرەوە، ئەگەر لە دەرەوەش بوون نزیك شاخ نەكەونەوە، بەتایبەتی ئەوانەی ماڵیان لە ناوچە شاخاویەكانە.
مقەدەم بەیار محیەدین، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران، دەشڵێ:” بۆ هەر حاڵەتێك ئەگەر بێتە پێشەوە هێلی گەرمی 115ی تایبەت بە بەرگری شارستانی هەیە با ئاگادارمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا رزگاریان بكەین”.