د.مەقسود ئیسماعیل
لە 12ی ئایاری هەموو ساڵێك ڕۆژی پەرستیارانی جیهانی یە، ئەمەش لەبەر بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی لە دایكبوونی یەكەم پەرستیاری بەریتانی بەناوبانگ (فلۆرەنس نایتنگل) بووە بۆیە لەو كاتەوە تاكو ئێستاش زۆربەی پەرستیاران لە هەموو جیهان ئەو ڕۆژە بەرز رادەگرن وە یەك دەگرن و خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ئاهەنگگێرانی ساڵ یادی ئەم بۆنەیە لە هەرێمی كوردستانیش وەك هەر وڵاتانی جیهانە هەموو ساڵێك ئاهەنگی ڕێزلێنانی ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرن ئەگەر بۆ چەند كاتژمێرێكیش بێت، بەڵام ئاهەنگی ڕۆژی پەرستیاران لەمە زیاتر دێنی، چونكە پیشەی پەرستیاری ئەگەر پێناسە بكرێ بریتییە لە شەونخونی بە تەنگەوە چوونی كەسێك كە پێویستی بە یارمەتی یەكی جەستەیی و دەروونی هەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئازار و ئەشكەنجەكانی هەروەها كاری پەرستیاری هەرئەوەندە نییە تەنها برین پێچی و دەرزی لێدان بێت یاخوود بۆ مووچە بێت بەڵكو هەتاكو پاكوخاوێن راگرتنی نەخۆش و دڵنەوای نەخۆش كاری پەرستیارییە كە سۆزی هەبێت بۆ نەخۆش هەروەها لای ئێمە پیشەی پەرستیاری تەنها بۆ ئافرەت دادەنرێت، بەڵام پیاویش لەم كارە بەشدارن بۆیە ئەم پیشەیە تەنها بۆ ئافرەت نییە بەڵكو بێ جیاوازی لە نێوان پیاو و ئافرەت، بەڵام ئەگەر سەیركەی وڵاتانی دنیا بكەین، رێژەی ئافرەت زیاترە لە بواری ئەم پیشەیە لە پیاو ئەمەش بۆ ئەمە دەگەرێتەوە كە سۆزی ئافرەت زیاترە لە پیاو بۆ راستیش لە چەندەها توێژینەوەی زانستی سەلمێنراوە و دەریان خستووە كە قەبارەی بەشی سۆز لە مێشكی ئافرەت گەورەترە لە هی پیاو بۆیە دەبینین منداڵ بەخێوكردن لای ئافرەت بە ئارامترە لە پیاواندا، بۆیە لە بەریتانیا ژمارەی پەرستیار زیاترە لە هەموو كاركەرانی تر و بودجەی پەرستیاران لەم وڵاتە لە هەموو چین و توێژەكانی تر زیاترە بۆیە ئەگەر سەیر بكەی بواری تەندروستی لەم وڵاتە پێشكەوتووترە هەروەها پیشەی پەرستیاری تەواوكەری پیشەی پزیشكییە”.