زارى کرمانجى:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای ‘دابین’ دەکاتەوە، کە یەکێکە لەو پرۆژانەی لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دانراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 22ـی حوزەیرانی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای ‘دابین’ لە بناری چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دانا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر ئەو کات لە گوتارێکدا جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی لایهنه پهیوهندارهكانی حکوومەت دەبێت، ئاسانكاریی زیاتر بۆ پێشخستنی كهرتی پیشهسازی بکەن و هەر ئاستەنگ و لەمپەرێکیش هەبێت پێویستە لا بدرێن.
پرۆژەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای ‘دابین’ لەسەر ڕووبەری 212 دۆنم زەوی لەلایەن کۆمپانیای پاوەرچاینەل بە کوالێتی و ستانداری جیهانی بنیاد نراوە.
کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆکە پێک دێت لە هێڵی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و بە توانای شەش هەزار کلیکەر، کە دەکاتە شەش هەزار و 300 تۆن چیمەنتۆ لەهەر ڕۆژێکدا.
هاوکات وێستگەیەکی کارەبا لە خۆ دەگرێت کە توانای بەرهەمهێنانی 52 مێگاوات کارەبای هەیە.

































































