د. ئازا – زاری کرمانجی:
ئێوارەی یەکشەممە 11-5-2025، لە کلاسیکۆیەکی دیکەدا بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ڕیال مەدریدی ڕکابەری سەرسەختی بووەوە لە خولی لالیگای ئیسپانی، هەرچەند لە سەرەتای یاری ڕیال مەدرید زۆر بەهێز دەرکەوت و توانی 2 گۆڵ لە چەند خولەکێک تۆمار بکات، بەڵام بەرشەلۆنە بەر لەوەی گێمی یەکەم تەواو بێت توانی ئەنجامەکە ئاوەژوو بکاتەوە و گێمی یەکەم بە ئەنجامی 3-2 لە بەرژەوەندی بەرشە بە کۆتا هات، و لە گێمی دووەم هەردوو یانە گۆڵی زیاتریان کرد یاری بە ئەنجامی 4-3 کۆتایی هات و بۆ پێنجەم کلاسیکۆ لەم وەرزە بەرشەلۆنە توانی سەرکەوتوو بێت.
چونکە بەرشەلۆنە لەم وەرزە پێنج سەرکەوتنی گرنگی بەدەستهێناوە بەرامبەر نەیارە سەرەکییەکەی چوار یاری فەرمی و یارییەکی دۆستانەی لە ڕیال بردۆتەوە.
هۆکارەکانی سەرکەوتنی بەرشەلۆنە لە کلاسیکۆی ئێوارەی یەکشەممە دەگەڕێتەوە بۆ:
ستراتیژیی باشی یانەی بەرشەلۆنە لە سەرەتای یاری تا کۆتایی، سیستەمی تاکتیکی نوێی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە کە فلیک سەرپەرشتی دەکات لە ئێستادا لە کۆنترۆڵکردنی ناوەڕاستی یاریگا و ئەنجامدانی پرێسینگی باڵا لە هێڵی پێشەوە، جگە لەمەش پشت دەبەستێت بە جوڵە و خێرایی یاریزانە لاوەکان وەک ڕافینیا، یامینال، پێدری و فێران تۆرێس، کە ڕۆڵی گرنگیان گێڕا لەم یارییە و هاوسەنگی باشیان دروست کردبوو لە نێوان هێڵەکانی تیپەکەیان.
بە دڵنیاییەوە ئەم سەرکەوتنەی بەرشەلۆنە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر خاڵەکانی خولی لالیگاو نزیک بوونەوە لە بوونە پاڵەوانی لالیگا
کە ئیستا بەرشەلۆنە لە ڕیزبەندی یەکەمی لالیگا دێت بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ و ڕیال لە پلەی دووەم بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ و تەنها 3 یاریش ماوە ئەم خولە کۆتایی بێت.
ئەم زنجیرە سەرکەوتنانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیال نەیارە مێژووییەکەی نیشانەی گەڕانەوەی تیمەکەیە بۆ ئاستی باڵا لەدوای چەند وەرزێکی ناسەقامگیر و دوور لە نازناوە گەورەکان.