بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئایار دەگاتە سعودیە، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و سەرکردەکانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە ڕیاز بەڕێوە بچێت. کۆبوونەوەیەک کە دەتوانێ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بێت لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە.
































































