بەرپرسێکی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، خولی چوارەمی وتووێژەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە ” دڵخۆشكەر” ناوبرد و وتی: چاوەڕوانی کۆبوونەوەی داهاتووین، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: لایەنی تەکنیکی لە خولی داهاتووی دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تاوتوێ دەکرێ.
..
لە هەمان کاتدا، ئیسماعیل باغایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، لە تۆڕی ئێکس نێتۆرکدا نووسی: وتووێژی سەخت بەڵام بەرهەمدار بە ئامانجی باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی هەردوولا و دۆزینەوەی چارەسەری لۆژیکی و واقیعی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان بەڕێوەچوو.