دوای كۆتایی هاتنی گڕی چوارەمی دانووستانەكانی ئەمریكا و ئیران، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە رایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی دژوار بوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند : “گەڕی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات؛ دانوستانی سەخت بەڵام بەسوود بوون بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی یەکتر و دۆزینەوەی ڕێگەی لۆژیکی و واقیعی بۆ چارەسەرکردنی جیاوازیەکان. “
زیاتر رایگەیاند “خولی داهاتوو بە هەماهەنگی و ڕاگەیەندراوی عومان دەبێت”.