سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ئایار ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییەکەی ڕایگەیاند کە “پەنجەرەی دەرفەت” بۆ گەیشتن بە ئاشتی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ کرایەوە و ئەنقەرەش ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی دانوستانەکانی نێوان هەردوو لایەنی شەڕکەر.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشوازی لە داواکەی پوتین کرد بۆ کیێڤ بۆ ئەوەی لە 15ی ئایاردا لە ئەستەنبوڵ کۆببێتەوە و وتی: تورکیا ئامادەیە میوانداری وتووێژ بکات بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی بەردەوام.
































































