تەنیا چەند کاتژمێرێک بەر لە دەستپێکردنی خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئێرانی بڵاویکردەوە، تاران هەر لە سەرەتاوە بە گومانەوە لە “مەبەستی ڕاستەقینە”ی واشنتۆن بۆ بەشداریکردن لەو دانوستانانەدا گوماناوی بووە و ڕایگەیاندووە، ڕەنگە لایەنی ئەمریکی پرۆسەی دانوستانەکان “وەک ئامرازێک بۆ زیادکردنی گرژییەکان” بەکاربهێنێت.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بەرپرسە ئێرانییە کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕایگەیاندووە کە پشووەکانی هەفتانەی نێوان خولەکانی دانوستانەکان بە پێچەوانەی خواستی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن و تاران وەک “گەمەیەکی سیاسی و میدیایی” لە لایەن واشنتۆنەوە تەماشای دەکات. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێران لەسەر بنەمای ئەگەری شکستی دانوستانەکان سیناریۆ ئامادە دەکات.
هەر لەو پێوەندییەدا تۆڕی ئەمریکی بریتبارت نیوز قسەکانی ستیڤ ویتاکۆف، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردەوە.
وتیشی: ئەگەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) دەرئەنجامێکی بنیاتنەری لێنەکەوتەوە، ئەوا ئەمریکا درێژە بە دانوستانەکان نادات و ڕێگایەکی دیکە دەگرێتەبەر.
































































