ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەیدا بۆ دهۆک، لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی پارێزگەی دهۆکی پارتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوە دا ، کە پارتی بە ڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی ، ئەمڕۆ گەورەترین و بەهێزترین حزبی کوردستان و عێراقە و خاوەنی مێژوویەکی پڕ سەروەرییە، بۆیە دەبێت ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی لە ئاست گەورەیی و مەزنی پارتیدا بن و هەمیشە لەگەڵ جەماوەر و خواست و داواکاری ڕەوای خەڵکی کوردستاندا بن .
جێگری سەرۆکی پارتی هەروەها دووپاتی کردەوە، کە پارتی حزبی هەموو ناوچە و دەڤەرێکی کوردستانە و خەڵکی بادینانیش، قوربانییەکی زۆریان لە پێناو کوردستان داوە و پێگەیەکی تایبەتیان لای پارتی هەیە، بۆیە پێویستە بەرپرسانی پارتی، زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن .
