وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت” كە گۆڕینی تەكسی ئارەزوومەندانەیە” و دەشڵێت” تابلۆی تەكسیە كۆنەكە دەخرێتە سەر تازەكە و ئۆتۆمبێلە كۆنەكە بۆیاخ دەكرێت بە تایبەت و تابلۆی بێ بەرامبەر پێ دەدرێت”.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ڕێنمایی ژمارە سێی ساڵی ٢٠٢٥ تەواو ئارەزوومەندانەیە بۆ شۆفێرانی تەکسی بۆ ئەوەی هەر کاتێک لەڕووی داراییەوە ئەوان بتوانن ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی نوێ بکڕن، ئەو کاتە ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن.
دەشڵێت”شۆفێرانی تەکسی دەتوانن ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بکڕن یان ئۆتۆمبێلی تۆمارکراوی بەکارهاتووی مۆدێل ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بکڕن و بیکەن بە تەكسی”.
ئاماژەی بەوەشكرد”تابلۆی تەکسییە کۆنەکە دەگوازرێتەوە سەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکە و کۆنەکەش بۆیاخ دەکرێتەوە بە هەر رەنگێک جگە لە ڕەنگی زەرد و تابلۆیەکی تایبەتی بەبێ بەرامبەر پێدەدرێت”.
































































