وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت” رەزامەندی پێدانی زەوی بۆ ٩٥٧٩ ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە”.
وەزارەتەکە داواش لە هێز و یەکەکان دەکات پەلە بکەن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆڕمەکانیان و ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتەکەیان.
دەقی راگەیەندراوەکە:
دوا بەدوای گەرانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ(٩٥٧٩) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە.
– ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران١٣١ کەس.
– لیوای ٢ی پیادە ٧٠٨ کەس.
– لیوای ٤ی پیادە ١٤٠٠ کەس.
– لیوای ٧ی پیادە ١٦٧٢ کەس.
– لیوای ١١ی پیادە ١٦١٧ کەس.
– لیوای ١٢ی پیادە ١٦٢٢ کەس.
– لیوای ١٧ی پیادە ١٠١٩ کەس.
– لیوای ١٨ی پیادە ١٤١٠ کەس.
کۆی گشتی (٩٥٧٩) کەس لەم وەجبەیە سودمەند دەبن و پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

































































