ئەمریکا لەو کاتەوەی گەڕی یەکەمی دانووسانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیان پێکردووە، ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و زیاتر لە دوو لەسەر سێی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریاوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی دانووسانەکانی ئەمریکا و ئێران، سەرۆکی شاندی ئەمریکا لە دانووسانەکان، ستیڤ ویتکۆف وتەکانی زۆر ئەرێنی بوون بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەهای تمەنی ئێرانی بەرز ببێتەوە، لە کاتێکدا پێشوتر 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 10ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام دوای وتەکانی ستیڤ ویتکۆف لە گەڕی یەکەمی دانووسانەکانی ئەمریکا و ئێران 100 دۆلار بەرامبەر 8ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
ئێستا و پێش دەستپێکردنی گەڕی چوارەمی دانووسانەکانی ئەمریکا و ئێران، ستیڤ ویتکۆف لێدوانەکانی زۆر توندن و بۆتە مایەی شەرمەزاری بۆ ئێران، ستیڤ ویتکۆف گوتی: ئێران لە لاوازترین کاتی خۆیدایە، ئەمریکا ناچێتە ڕێککەوتنێکی لاوازەوە، دەبێت ئێران دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بێت، نابێت ئێران گەمژەبن و تورەیی ترامپ سەرۆکی ئەمریکا تاقی بکەنەوە.
بەدەستهێنانی کات بۆ ئەمریکا زۆر گرنگ بوو، بۆ کۆکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق و وڵاتانی چواردەوری ئێران، ڕاگەیاندنی ئاگربەست و هێورکردنەوەی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، هندستان و پاکستان، یەکلاکردنەوەی جەنگەکانی ئیس*را*ئیل لە غە*زە و یەمەن و سووریا، بە پێی پێشبینی چاودێرانی سیاسی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە هەر ساتێکدا بێت دەتەقێتەوە.
ئەمڕۆ عومان ڕایگەیاند، لێدوان و وتەکانی ستیڤ ویتکۆف کاریگەری نەرێنی گەورەی هەبوو لەسەر دانووسانەکانی گەڕی چوارەمی نێوان ئێران و ئەمریکا.

































































