مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە كۆڵبەرێكی گەنجی خەڵكی گوندی (گۆگجە) ی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، بەرەبەیانی دوێنێ شەممە 10ی ئایاری 2025، ئارمان ڕایزەنی تەمەن 32 ساڵ، باوكی دوو منداڵ لە كاتی كۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی “دووپلوورە”ی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە چەكدارەكانی ئێران تەقەی لێكراوەو بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.