زاری كرمانجی – سۆران:
لە سۆران كۆگایەكی جپس داخرا، دەستیش بەسەر بڕێك كالای ماوە بەسەرچوودا گیرا.
لە راگەیاندراوێكدا كە لیژنەی ئابووری سۆران بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ31-10، لەژێر سەرپەرشتی قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران تیمی لیژنەی ئابووری سۆران، توانیان كۆگایەكی جپس هی بریكاری جپسی دانە دانە دابخەن، بەهۆی ئەوەی لەسەر كارتۆن ٤٨ دانە نوسراوە، كەچی 40 دانەی تێدایە، هەروەها هەر لەو سەردانەدا بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی هاووڵاتییان گۆشتفرۆشانیش بەسەر كرانەوە، لەگەڵ ئەوەی لە یەكێك لە ماركێتەكان دەست بەسەر هەندێك كالای ماوە بەسەرچوودا گیرا”.