دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای شەوێکی دوورودرێژ لە گفتوگۆ و بەنێوەندگیریی ئەمریکا، هەریەک لە وڵاتی پاکستان و هیندستان گەیشتە ڕێککەوتن و ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
چەند ڕۆژێکە بەهۆی هێرشە چەکدارییەکەی مانگی ڕابردووی هەرێمی کشمیر، هەریەک لە هیندستان و پاکستان بۆردوومانی چەند پێگەیەکی یەکدیان کردووە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.