بەرپرسێكی روسیا دوای پشكنینی كوالێتی شووتی ئیرانی كە هەناردەی وەڵاتەكەی كرا بوو،( شوتی ئیرانی بە مین) ناو برد و ئاماژەی بەوەدا كە هۆكاری مەترسیدارە بۆ تووشی بوون بە زۆر نەخۆش لە نێویشیاندا نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.
ئەم بەرپرسە لە گرتە ڤیدیۆییەكە كە لە نێو سۆشیاڵمیدیاكانی ئیران و روسیا كاردنەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا روونیدەكاتەوە” بە هۆی زۆری چڕیی ماددەی نیتراتەکەیەوە وەك مینی چێندراو بۆ مرۆڤ مەترسیدارە”.
لە لای خۆشیانەوە کاربەدەستانی ئیران قسەكانی ئەم بەرپرسە روسیایان ڕەتکردەوە.
ساڵانە هەزار تۆن شووتی ئیران لە سنوورەكانی هەرێم لەگەڵ ئیران هاوردە دەكرێن و لە چەندین حاڵەتیشدا ناردنەوەی بارەكانی شووتی بۆ ئەو دیو سنوورەكانی ئیران لە كەناڵەكانی راگەیاندنی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، كە بەهۆی شیاو نەبوونی بۆ خواردن ئەم رێكارەیان لە ئاست گیردراوەتەبەر.