ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، ئەوەش دوای ئەوە هات کە لە ماوەکانی رابردوو ٢٠٠ دۆلار لە نرخی زێڕ دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی ئایارـی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تا رادەیەک جێگیرە و بەراوەرد بە ڕۆژی پێنجشەممە ٦٥ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک لە نرخەکەی دابەزیوە
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٨٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٧٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٠٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٧٤ هەزار دینارە