ئا: دڵدار عەزیز
توێژەرانی زانکۆی پێن ستیت بەڵگەی نوێیان دۆزیوەتەوە کە زەریایەکی کۆن لە باکووری مەریخەوە هەیە، ئەم بەڵگانە کە لە نەخشەسازی تۆپۆگرافیای هەسارەی سووردا بەدەست هاتوون، دەریدەخەن کە ڕەنگە ئەم هەسارەیە لە کاتێکدا ڕووبەڕووی زیادبوونی ئاستی دەریا بووبێتەوە.
بنیامین کاردیناس، یاریدەدەری مامۆستای جیۆزانستەکان لە زانکۆی پێن ستێت و نووسەری سەرەکی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری توێژینەوەی جیۆفیزیکی هەسارەکان بڵاوکراوەتەوە دەڵێت “ئەوەی یەکسەر وەک خاڵێکی گرنگ لەم بارەیەوە دێتە بەرچاومان ئەوەیە کە ئۆقیانوسێک بەم قەبارەیە بە واتای پۆتانسێلی بەرزترە بۆ ژیان.”
کاردیناس بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم دۆزینەوە زانیاریمان پێدەدات سەبارەت بە کەشوهەوا و پەرەسەندنی مەریخ، ئێستا دەزانین کە هەسارەی سوور لە سەردەمێکدا ئەوەندە گەرم بووە و بەرگەهەواکەی ئەوەندە ئەستوور بووە کە قەبارەیەکی ئاوی شلەمەنی وا مومکین بووە.