مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە سەدان سەربازی عێراقی لە پاكستان گیریان خواردووە و داوا لە حكومەت دەكەن بە زوویی كار بۆ گەڕانەوەیان بكەن.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، فەرمانی كردووە بە گەڕاندنەوەی ئەو 500 سەربازەی عێراق كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی نێوان بەغدا و ئیسلام ئاباد، ماوەیەكە بۆ مەشق و ڕاهێنان لە وڵاتی پاكستانن.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆكاری گەڕاندنەوەی سەربازەكانی لە پاكستان ڕوون دەكاتەوە و دەڵێ “لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای نێوان پاكستان و هیندستان و سەلامەتیی كارمەندانی ئەمنیی عێراقی لەم وڵاتەیە.”
ماوەی چەند ڕۆژێكە لە نێوان هیندستان و پاكستان، گرژیی و ئاڵۆزیی و لە چەند ناوچەیەكی سنووریش شەڕ دروستبووە و شارەزایانی سەربازیی پێیان وایە جەنگەكە گەورەتر دەبێت، ئەگەر هەردوولا بە زوویی چارەسەری كێشەكانیان نەكەن .