لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، سەرەتای تەواوی هێزەكانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دەخرێنە ئەوپەڕی ئامادەییە لە جۆری جیم.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنی وردەکارییەکانی ئاشکرا کرد و گووتی” ئەو بارە لە ناکاوە بۆ سەرجەم هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراقە، پەیوەندیی بە پاراستنی ئاسایشی لووتکەی کۆمکاری عەرەبییەوە ههیه، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە 11-5-2025 لە بەغدا بەڕێوە بچێت”.
ئەم سەرچاوەیەكە ناوی ئاشکرا نەكراوە، بە چەند میدیایەکی عێراقی گووتووە ” باری لە ناکاو و دۆخی ئەوپەڕی ئامادەیی ئەمنی لە کاتژمێر چواری ئێوارەی یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025 تا کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی بەردەوام دەبێت”.
پێشتر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند” ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ئامادەی لووتکەکە دەبێت و باس لە دیدگا و تێڕوانینی خۆی دەکات بۆ داهاتووی وڵاتەکەی”.
بەپێی قسەكانی سوودانی، لووتكەی ئەمجارەی عەرەبی لە بەغدا، تەنیا بۆ میوانداری نابێت، بەڵكوو “دەبێتە هۆكاری چارەکردنی كۆمەڵێك كێشەی ناوچەکە”.