ڕێباز ئیسماعیل، بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵ، ڕاگەیاند: پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ ڕۆژ بە ڕۆژ لە ڕووی توانا و وزەوە زیادییان کردووە، گەیشتوونەتە تێراخۆی لە گۆشتی مریشک، ئالیک و بەرهەمیش بەهەمانشێوە ، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر دابەزینی نرخی ئالیک.
ڕێباز ئیسماعیل، گوتیشی: بەهۆی باشی کواڵێتی ئالیکی ناوخۆیی، لە خوار و ناوەڕاستی عێراق خواستێکی زۆری لەسەرە.
لەلای خۆیەوە چەند هاووڵاتییەک بە کوردستان24ـێ ڕاگەیاند: مریشکی خۆماڵی بەچێژترە بەراورد بە مریشکی بەستوو، نرخەکەشی ئێستا باش دابەزیوە.
لە کێلگە پەلەوەرییەکان گرنگی تەواو بە جێبەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەدرێت و ئەم جۆرە کێڵگانە ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە دابینکردنی گۆشتی سپی و پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیی.
تەنیا لە سنوری پارێزگای هەولێر 453 پڕۆژەی پەلەوەری مریشک هەیە، لەهەر گەڕێکدا توانای بەرهەمهێنانی 8،865،030 جوجەڵەیان هەیە، ئەمەش گرنگیدان بە پەرەسەندنی پیشەسازی پەلەوەر لەهەرێمی کوردستان نیشان دەدات.