خەلیل غازی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، گوتی: عێراق بە پاساوی جیاواز کێشە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات، هەروەها هەموو کێشەکانی وڵاتەکە فاکتەرێکی سیاسییان هەیە.
ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، باسی لەوە کرد، بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆژانە 300 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕ و کێشەی سیولەی نییە.
هاوکات ڕاشیگەیاند، کۆمپانیاکانی بواری نەوت چوار ترلیۆن دۆلاری حکوومەتی عێراقیان لایە، بەڵام بەهۆی هەژموونیانەوە ئەو پارەیە ناگێڕنەوە و حکوومەتیان ناچا رکردووە دەست بۆ پارەی باجەکان ببات.
خەلیل غازی گوتیشی: بەهۆی گەندەڵییەوە داهاتی دامەزراوەکانی حکوومەتی عێراق ناگەڕێنەوە خەزێنەی دەوڵەت.