وەزیرە کوردەکەی تورکیا، هاکان فیدان داوای سازشی زیاتر لە پەکەکە دەکات.
شەوی رابردوو هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کە خۆی کوردە، لەدوای راگەیاندنی سازکردن کۆنفرانسی پەکەکە، داواکانی لەسەر ئەو حیزبە تووند دەکاتەوە.
لەو لێدوانەدا دەڵێت” توانیمان زەمینەی تیرۆر لە تورکیا لەناو ببەین”.
ئاماژەی بەوەکرد، “پەکەکە ئەو هێزە نییە یەک بست خاکی تورکیا داگیر بکات، هەروەها تەنها چەک دانان بەس نییە بۆ ئەوان و، دەبێت هەموو رێکخراوە نایاساییەکان هەڵبوەشێنرێنەوە”.
رۆژی ٩ ئایار لە راگەیاندنێکدا پەکەکە ئاشکرای کرد کە کۆنفرانسی ١٢ ی حزبەکەیان سازکردووە، ئەو کۆنفرانسە لەسەر داوای عەبدوڵا ئەچ ئالان سازکردو بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەیانێکی گشتی بڵاودەکاتەوە.