زارى کرمانجى
بەڕێوەبەری پسوولەی رێكخستنی خۆراكی هەولێر رای گەیاند، یەكێك لە بنچینەكانی بەكارخستنی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی لەڕێگەی بریكارەكانەوە دەبێت، ئەویش دانانی ( وەت سئەپ)ە.
ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی ئایار، سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر راگەیاند، پێویستە سەرجەم بریكارەكانی خۆراك واتس ئەپێك دابنێن و لەو رێگەوە پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی بۆ هاووڵاتییان كارا دەكرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای ئەوەی بەرپرسی داتا و زانیارییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچوون لە پارێزگای بەغدا سەردانی كردین، پێی ڕاگەیاندین كە پێویستە بریكارەكانی ئارد و خۆراك ئاگادار بكەینەوە، ئەپڵیكەیشنی (واتس ئاپ) لە مۆبایلەكانیان دابەزێنن.
باسی لەوەش كردووە، لە كاتی دەستپێكردنی سیستمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، بریكارەكان لە ڕێگەی نامەیەكەوە بۆ (واتس ئاپ)ەكەیان ئاگادار دەكرێنەوە لە چۆنیەتیی كارپێكردنی سیستمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك.