زارى کرمانجى:
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە حووسییەکانی یەمەن کرد، ئەگەر بەردەوام بن لە تەقەکردن لە ئیسرائیل، گورزی توند لە حووسییەکان دەدەن.
وەزیری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا کە ئهمڕۆ (پێنجشەممە 8ى ئایارى 2025) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی کردەوە، “ئەوەی ئیسرائیل بەرامبەر حووسییەکانی کرد، بە ئێرانیش دەیکات”، بە ئاماژەدان بەو هێرشانهى کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر كرایه سهر سهنعا و ناوچهكانى ژێر دهسهڵاتى حووسییەکان لە یەمەن.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە “ئیسرائیل توانای بەرگریکردنی هەیە بە هێزەکانی خۆی لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و دوژمنێک”.