زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بەشی لێكۆڵینەوە ستراتیجییە مێژوویی و شوێنەواری و كەلتورییەكان، بە هاوبەشی لەگەڵ ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چالاكیەكی زانستی دا پەرتووكی (كاریگەری پەیوەندییەكانی عێراق- سوریا لەسەر دۆزی كورد لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان ١٩٥٨- ١٩٩٢) لە نووسینی (دكتۆر رێبین سەعید مەلا) مامۆستای زانكۆی سۆران ئەنجامدا”.
لە چالاكییەكەدا د. رێبین سەعید مەلا، تیشكی خستەسەر ناوەڕۆكی پەرتووكەی، لە كۆتایی چالاكیەكەدا پەرتووكەكە لەلایەن نووسەرەوە بۆ ئامادەبووان كرایە دیاری.