و: شەهلا سۆفى
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بیر لە ئەگەری ئەنجامدانی دانوستانی گومرگی لەگەڵ ئەمەریکا دەکاتەوە.
ئەمە ئەو هەواڵە بوو کە جیهان چاوەڕێی دەکرد؛ چونکە باجی زۆر بەرز – کە دەگاتە ٢٤٥% لەسەر بەشێک لە هەناردەکردنی چین بۆ ئەمریکا – بازرگانی نێوان دوو ئابووری پێشەنگی جیهان ئیفلیج کردووە و مەترسی پاشەکشەی ئابووری زیاد کردووە.
وتەبێژی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گووتی: بەرپرسانی ئەمریکا چەندین جار ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ دانوستان لەگەڵ چین سەبارەت بە باج.
“هەڵوێستی چین یەکسان و جيگيره, ئەگەر شەڕ بکەین، تا کۆتایی شەڕ دەکەین؛ “ئەگەر قسە بکەین، دەرگاکە کراوەیە… ئەگەر ئەمریکا بیەوێت قسە بکات، دەبێت دڵسۆزی خۆی نیشان بدات و ئامادە بێت بۆ ڕاستکردنەوەی کارە هەڵەکانی و هەڵگرتنی باجی تاکلایەنە”.
ئەم لێدوانە تەنها ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە ئەکاونتێکی ویبۆی سەر بە میدیای دەوڵەتی چین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەدا ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا بەدوای دەستپێکردنی گفتوگۆدایە. هەفتەی ڕابردوو ترامپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە دانوستانەکان دەستی پێکردووە، بهڵام چین ئهم بانگهشهيهى ڕەتیکردەوە.