وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە ئێران و حوسیەکان دەکات و دەڵێت، ئەوەی بەسەر حماس و حوسییەکانیان هێناوە بەسەر ئێرانیشی دەهێنن، نەتەنیاهۆ دووپاتیکردەوە ئیسرائیل توانای بەرگری کردن لە وڵاتەکەی هەیە بەرامبەر بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند” ئەگەر حوسیەکان بەردەوام بن لە هێرش کردن بۆ سەر ئیسرائیل دەبێت چاوەڕێی گورزی کوشەندەبن”.
کاتز هەرەوەها هەڕەشەی لە ئێران کرد و رایگەیاند” ئەوەی ئیسرائیل بەسەر حزبوڵڵای لوبنان، حەماس و ئەسەد و حوسییەکانی هینا، بەسەر تارانیشی دەهێنێت”.
لای خۆشییەوە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیریانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی هاوشێوەدا لە کاردانەوەی ڕێکەوتنی نێوان ئەمریکا و حوسییەکان ڕایگەیاند: ئیسرائیل توانای بەرگری لە خۆی هەیە بەرامبەر هەر هەڕەشە و دوژمنێک کە مەترسی لەسەر ولاتەکەی دروست بکات.