ڕێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه لە عێراق روو لە هەڵكشانە، لە ماوەی 5 مانگدا 2 هەزار كەس لە پارێزگایەك تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوونە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8-5-2025 ناوەندی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه لە پارێزگای به‌سڕه ئاماری تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ی له پارێزگاكه بڵاو كرده‌وه، ئاماژەبەوە دراوە له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا لە به‌سڕه، دوو هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه بوونە.
زیاتر روونكراوەتەوە ” ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه ساڵانه 10% زیاد ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه له پارێزگاكە بۆ دوو هه‌زار و 200 كه‌س زیاد بكات”.
شاره‌زایانی سێكته‌ری ته‌ندروستیی عێراق، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن “ ڕێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه له زیادبووندایه و حكوومه‌تی عێراقیش هه‌نگاوی جددی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه نه‌ناوه”.