کاتژمێر 5:30ـی خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشهممه، پیاوێكی تهمهن 43 ساڵ، لهگهڵ کوڕێکی كه تهمهنی 17 ساڵه، بەناوەکانی ئاوات ئیسماعیل و ئارێز ئاوات ئیسماعیل، لەلایەن پاسەوانی سنوور لە شارۆچکەی شارباژێڕی سنووری سلێمانی تەقەیان لێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان، کوڕەکە گیانی لەدەستداوە، باوکەکەشی بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە، باوک و کوڕەکە بارێکی فەرمی گومرگیان پێبووە و ویستوویانە بیبەنە ئێران، بەڵام لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە تەقەیان لێ كراوه.