ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە محەمەد شیاع سوودانی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باڵای هاریکاری ستراتیژی عێراقی-تورکی بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاند” شاندێکی وەزارەتی دەرەوە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەردانی پایتەختی تورکیایان کردووە”.
ئەوەشیخستەڕوو، سەردانی شاندەکە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی بووە و یاداشتە لێکتێگەیشتنەکان کەرتەکانی ئاسایش، گواستنەوە، پلاندانان، فێرکردن، پەیوەندییەکان و پیشەسازی دەگرنەوە.
پێشتریش ماجید لەجماوی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاندبوو، ڕێگەی گەشەپێدان و کەرتی وزە و بازرگانی لە نێو ئەو دۆسیەیانەدا دەبن کە لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیراندا تاوتوێ دەکرێن.
ڕونیشکراوەتەوە کە ئامانجی شاندەکە تەواوکردنی گفتوگۆ تەکنیکییەکانە لەسەر یاداشتەکانی لێكتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی تورکیا و واژۆکردنییان. کە یاداشتەکان، خۆی دەبینێتەوە لە چەند بوارێك لەوانەش، پرسی ئاسایش، گواستنەوە، پلاندانان، پەروەردە، پەیوەندییەکان و پیشەسازی.
هاوکات، بە وتەی ماجد جەماوی – باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا گفتوگۆش لەسەر چەند پرسێک دەکات، لەوانەش ڕێگای گەشەپێدان، وزە، بازرگانی.
ئەمە بۆ سێیەمجارە سودانی دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک وەزیران سەردانی تەرکیا دەکات،