بە پێ هەواڵی مالپەڕی كوردستان 24، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووە ” له رێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا و تێكچوونی ئاسایشیی ناوچه‌كه”.
زیاتر بڵاو كراوەتەوە كە ئه‌حمه‌د شه‌رع، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئیسرائیل له سووریا ڕه‌مه‌كییه و چه‌ند جارێكیش به ڕاشكاوی پێیان ڕاگه‌یاندووه، دیمه‌شق پابه‌ندیی ڕێككه‌وتنی ساڵی 1974ـن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن.
هەر ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، ئاژانسی “ڕۆیته‌رز” له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوی كرده‌وه، ئیمارات كه‌ناڵێكی نهێنیی له نێوان ئیسرائیل و سووریا دامه‌زراندووه و نێوه‌ندگیریی له نێوانیاندا ده‌كات.