مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر
عادل عومەر، بەرێوەبەری هاتووچۆی مێرگەسۆر بە زاری کرمانجی راگەیاند:” هەفتەی رابردوو رووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای مێرگەسۆر روویدا، بەو هۆیەوە شۆفێرەکە بە سوکی بریندار بوو، ئۆتۆمبێڵەکەش زەرەری ماددی بەرکەوت.
گوتیشی: بەشی زۆری رێگاوبانەکانی قەزای مێرگەسۆر یەکسایدن زۆریشیان گونجاو نین بۆ وەرزی زستان، بەڵام لە ئێستادا لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵدان بۆ چاکكردنەوەی تەواوی ئەو رێگایانەی کە تێکچوونە و رێگای پیران – گۆرەتوو چاک دەکرێت، لە داهاتوودا دەکرێت بە دوو ساید، بەرەو وەرزی زستان دەرۆین، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەم پابەندی رێنمایەکانی هاتووچۆ بن و خۆیان بپارێزن و خێرایان کەم بکەنەوە.