بە گوێرەی زانیاری هەواڵەكانی میدیایی ئێران و ئەمریکا لە نێوەندگیری وڵات عومان ناڕازین و بڕیارە وڵاتێکی تر هەڵبژێرن و هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران داوای دانیشتنی راستەوخۆی لە نوێنەری ئەمریکا کردووە.
پێگەی هەواڵی (وای نێت) بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی پەیوەندی بە ستیڤ ویتکاف نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکاندا کردووە و داوای دانوستانی ڕاستەوخۆی لەسەر پرسە ئەتۆمییەکان کردووە.
(وای نێت) هۆکاری بڕیارەکەی تارانی بۆ ناڕازیبوون لە نێوەندگیریی عومان لە دانوستەکان گەڕاندەوەتەوە.