ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات”تا ساڵی ٢٠٢٦، نزیکەی ٣٠٠ شەپۆلی خۆلبارین عێراق دەگرێتەوە”، دەشڵێت”رۆژانه نزیکەی ملیۆنێك دۆلار زیان به ئابووری، ژینگه و ته‌ندروستیی عێراق دەگات”.
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ژینگه هۆشداری له‌و شه‌پۆله ترسناناكهی خۆڵبارین ده‌دات كه به‌رده‌وام ڕوو له عێراق ده‌كەن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن تا ساڵی ٢٠٢٦ نزیكه‌ی ٣٠٠ شه‌پۆلی خۆڵبارین له عێراق ڕووبدەن.
ڕێکخراوەکە داواش دەکات حكوومه‌ت رێوشوێنی به‌په‌له بۆ كاریگه‌ری ئه‌و خۆڵبارینانه له‌سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتوان له‌لایه‌ك و هه‌روه‌ها بواری ئابووری، ژێرخانه‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی خۆڵبارین له عێراق، ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز كه تایبه‌تمه‌نده به كاروباری ژینگه و گۆڕانی كهشوههوار ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌و خۆڵبارینانه‌ی ڕوو له عێراق ده‌كات مه‌زه‌نده ده‌كرێت رۆژانه زیانی ملیۆنێك دۆلاری هه‌بێت، چونكه خۆڵبارین یه‌كێكه له ئاڵنگارییه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كان له‌سه‌ر دانیشتووانی عێراق، كه به‌هۆیه‌وه ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه زیاد ده‌كات.