بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت” تەیف سامی ئامادەنەبووە واژۆ لەسەر مووچەی مانگی چوار بكات” و دەشڵێت” بابەتی مووچە بە سیاسی كراوە”.
ڕێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند ” ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو مووچەی مانگی چوار خراوەتە بەردەم تەیف سامی و واژووی لەسەر نەكردووە و هیچ گرفتێكیش لە لیستی مووچە نییە”.
وتیشی”كێشەی نەبوونی پارەی كاش نییە و لقی هەولێری بانكی ناوەندیی پارەی بەشی دوو مووچە تێدایە و بابەتی مووچە بە سیاسی كراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق خۆی ٨ تریلیۆن دینار بۆ مووچە دابەش دەكات، بەڵام ٩٥٠ ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پێ زۆرە”.
رێباز حەملان وتیشی” دڵنیایی دەدەمە هاووڵاتیان كە هیچ هۆكارێك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناوی تەكنیكی هەر شتێكی دیكەوە نییە بۆ نەناردنی مووچە، بەڵكو نەناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بڕیارێكی سیاسییە”.