دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر شاری سەنعا لة ڕۆژی سێشەممە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پایتەختی یەمەن ڕایگەیاند ” ئەو هێرشە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی پێگەیشتووە”.
بە گووتەی ناوبراو” شەش فڕۆکە لەناوبراون کە سێ فڕۆکەیان سەر بە هێڵی ئاسمانی یەمەنن و تەنها یەک فڕۆکە بێ زیان ماوەتەوە”. هەروەها سەرچاوە حوسییەکان ڕایانگەیاند ” لەم هێرشانەدا کە ناوچەکانی سەنعا، ئامران و حودەیدەیان کردۆتە ئامانج، لانیکەم حەوت کەس کوژراون و ٧٤ کەسیش
