بڕیارە سبەینێ پێنج دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی سێی هاوڵاتییان بکرێت.
دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەکاتەوە سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خـۆراك و پێشكەشكردنی پارەی لیستی بریكاری.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشە خۆراكی مانگی سێ پێكهاتووە لە زەیت و شەكر و برنج و نیسك و لەتکەنۆک و نۆك و دۆشاوی تەماتە.
دلێر عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بریكارانەی تا ئێستا ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، بڕی ١٦٫٠٠٠ دینار زیاتر داخلی ڤیزەكارت بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری ساڵی ۲۰۲٥ .
هەروەها دەشڵێت” بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزەكارتی بانكی (جنوب ئیسلامی) هەبێت”.