ئەمڕۆ چوارشەمە 7-5-2025، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ” فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدرابوو، بەر لە كەوتنەخوارەوەی لەناوبردرا”.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هەڵدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ڕانەگەیاندووە و هۆشداری مەترسییەکانیش لە هەندێک ناوچەی ئیسرائیل لێدراوە.
لە لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی (یەدیوت ئەهرۆنۆت)ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە ” فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە یەمەنەوە بەرزبووەتەوە”.