زاری کرمانجی :
گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان بەردەوامە و هەردولا بهرهبهیانی ئهمڕۆ چوارشەممە لە ئاڵوگۆڕی تەقەدا کوژراوانیان ڕاگەیاند، هاوكات ئهوهی ئێستا ڕودهدات خراپترین شەڕی نێوان “دو دوژمنە دێرینەکەیە” لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵدا.
بەرپرسێکی هیندستان ڕایگەیاند، بەهۆی تۆپبارانەکانی پاکستان بۆ سەر بەشی هیندستانی کشمیر، 7 کەس کوژراون و 35 کەسیش برینداربون.
بەرپرسێکی ئەمنی هیندستانیش ڕایگەیاند، کە سێ فڕۆکەی جەنگی هیندستان بە هۆکارێکی نادیار لە سەر خاکی هیندستان کەوتونەتە خوارەوە.
هاوکات، وتەبێژی سوپای پاکستان ئهمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی سوپای هیندستان بۆ سەر “شەش شوێن” لە پاکستان و لە ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان هەردو سوپاکە لە ناوچەی کشمیر، “لانیکەم 26 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 46 کەسیش برینداربون”.
هیندستان ئهمڕۆ چوارشەممە هێرشی کردە سەر پاکستان و بەشێک لە کشمیر کە لە ژێر ئیدارەی ئیسلام ئاباددایە، پاکستانیش بانگەشەی ئەوەی کردوە کە پێنج فڕۆکەی جەنگی هیندستانی خستوهتە خوارەوە، ئەوەش خراپترین شەڕی نێوان دو دوژمنە دێرینەکەیە لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵدا.