زارى كرمانجي :
هەسەدە پێدانی پۆستێکی سەربازی بە ئەبو حاتەم شەقرا بە توندی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: شوێنی تاوانباران زیندانە نەک پلە و پۆستی حکوومی.
فەرهاد شامی، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، لەبارەی دەستنیشانکردنی ئەبو حاتەم شەقرا، وەک فەرماندەی فیرقەیەکی سەربازیی سووریا، ڕایگەیاند “دانانی کەسانی تاوانبار لە پۆستە هەستیارەکانی سووریا قبووڵکراو نییە، چونکە ناکرێت تاوانبارێکی داواکراو لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی، جێگەی تاوانبارێکی دیکە لە پۆستە هەستیارەکانی سووریا بگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە دامەزراوەکان پیس دەکەن.”
گوتەبێژی هەسەدە لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە “تاوانبارێکی وەک ئەبو حاتەم شەقرا، چەندین تاوانی کردووە لەوانەش شەهیدکردنی هێڤرین خەلەف، پێویستە شوێنی ئەو قەفەسی دادگا بێت نەک پۆست و پێگە.”
دووشەممە، 05-05-2025، وەزارەتی بەرگریی سووریا، ئەحمەد هیاس، ناسراو بە “ئەبو حاتەم شەقرا” کە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکایە، وەک فەرماندەی فیرقەی 86ـی سەربازی دەستنیشان کرد.