مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمپانیای Microsoft، لە ڕاگەیاندراوێكدا داخستنی یەكجاری ئەپی (Skype) ی ڕاگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ كەمبوونی بەكارهێنەرانی گەڕاندەوە.
كۆمپانیای ناوبراو ڕایدەگەیەنێت “بە شێوەیەكی فەرمی لە 5ـی ئایاری ئهمساڵ، بڕیاری داخستن و خانەشین بوونی ئەپی (Skype) مان دەركرد، هۆكارهكهشى كەمبوونی بەكارهێنانی ئەپەكە و دواتريش پێشكەوتنی پلاتفۆرمی (Microsoft Teams) كە بە شێوەیەكی باشتر و گەورەتر و سەردەمیانەتر خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و هاوبەش كاری پێشكەش بە بەشداربووانی دەكات.”