بێهروز کەمالوەندی گووتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گووتی: ترەمپ ناتوانێت بڕیار بۆ وڵاتەکەمان بدات کە ئایا ئێمە وزەی ئەتۆمیمان هەیە یان نا؛ لە کاتێکدا مافی ئێمەیە وزەی ئەتۆمی ئاشتیانەمان هەبێت.
ناوبراو درێژەی بە جەختکردنەوە لەسەر “سروشتی ئاشتیخوازانە”ی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی روونیكردەوە ” ئێمە ئێستا وێستگەی ئەتۆمی لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بەكار دەهێنین و بە جددی بەردەوام دەبین”.