چوار سەرچاوەی حکومەتی ناوخۆیی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە سێ فڕۆکەی جەنگی لە ناوچەی جامو و کشمیری هیندستان کەوتوونەتە خوارەوە؛ ئەم ڕووداوە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە ڕوویدا کە هیندستان ڕایگەیاند کە نۆ “ژێرخانی تیرۆریستی” پاکستانی لەودیو سنوورەوە کردۆتە ئامانج.
هەروەها وتەبێژی سەربازی پاکستان بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە پێنج فڕۆکەی هیندستان خراونەتە خوارەوە؛ ئیدیعایەک کە تا ئێستا لەلایەن هیندستانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.