محەممەد مەحموود-سۆران :
تەواوی دووکانەکانی ناوچەی پیشەسازی کۆن لە سۆران تێکدەدرێن و بازاڕێکی هاوچەرخی لێ دروست دەکرێت، قایمقامی سۆرانیش دەڵێت ” دووکانی لای بەختیاریش دەروخێنین”.
رەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند ” دەربارەی گرفتەکانی بەردەم دووسایدی ٣٠ مەتری سۆران بەشێوەیەکی مەیدانی کارەکانمان بەسەر کردەوە، هەندێ خانووی هاووڵاتییان و دووکان ماون پێویستە هەڵبگیرێن و بۆ ئەوەی بتوانیین ئەو پلانەی دانراوە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت”.
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران ئاماژەی بەوەشدا ” پێویستە دووکانەکانی لای سایدی گەڕەکی بەختیاریش بروخێندرێن و دوای تەواو بوونی دووسایدەکە سەر لە نوێ دروست بکرێنەوە بە دیزانێکی سەردەمی و ببێتە یەکێک لە جوانترین بازارەکانی سۆران ، بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەم کێشانە چارەسەر دەبن.